riklam

حكومەت بۆ پرۆژەی بودجە لەگەڵ لیژنەو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

کوردستان 05:33 PM - 2021-06-23
.

.

ئەنجومەنی وەزیران ژمارەو داتاكانی تایبەت بەداهات و خەرجی و كورتهێنانی بودجەی تاووتوێ كردو  بڕیاریدا لەسر پرۆژەی بودجە وەزارەتەكانی دارایی وئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەكان كۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە  تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستان و  كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ 23ی 6ی 2021 بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، رونكردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات و خەرجی و كورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو . 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا وەزارەتەكانی دارایی وئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەكان، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، كۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە  تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستان (دارایی و كاروباری ئابووری، سامانە سروشتییەكان و یاسایی)، ئەمە سەرەڕای كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان، بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر و هێنانەدی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە نێوان حكومەت و پەرلەماندا، بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایەكی شەفاف و گشتگیر ئامادە بكرێت و دوای پەسەندكردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان . 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket