riklam

ئەمریكا دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسلێمانی فراوانتر دەكات

کوردستان 05:11 PM - 2021-06-23
.

.

ئەمریكا لەڕێی باڵیۆزی وڵاتەكەیەوە لەعیراق سێ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ڤاكسنی كۆرۆنای پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كرد، دەشڵێت: لەڕێی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە توانای دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی فراوانتر دەكرێت.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سێ ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوەی پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كردوە بۆ بەهێزكردنی روبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی كۆرۆنا كە ئۆتۆمبێلەكان كەشێكی گونجاوی سارد بۆ دابەشكردنی ڤاكسین و دەرمانی تر لە سەرانسەری پارێزگاكە دابین دەكەن. 

ئەوەشخراوەتەڕوو كە لەكاتی پێشكەشكردنی ئۆتۆمبێلەكان ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەندە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو پەرەپێدان و هەروەها پشتیوانیكردنی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەكی سەلامەت و كاریگەر. 

باسی لەوەشكردوەی لە هەرێمی كوردستان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زنجیرەیەك یارمەتی پێشكەش دەكات بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرناو، هەروەك راهێنانی كارمەندانی تەندروستی و دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی و دەرمان و پێداویستی تەندروستی تر بۆ بنكە تەندروستیە سەرەتاییەكان و دابەشكردنی پاككەرەوەو كۆمەكی خۆراكی بۆ خانەوادەكان و هەروەها پێداویستی دژە هەوكردن بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان و چەندانی تریش. 

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەڕێی ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نیودەوڵەتیەوە،  ئەمەریكا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهان دێت وەك تاكە گەورەترین بەخشەر بۆ گاڤی كە هاوپەیمانی ڤاكسینە هەروەها بۆ پشتیوانیكردنی كۆڤاكس، هەروەها ئەمەریكا زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری بۆ روبەڕووبونەوەی جیهانی تەرخان كردووە، لەوانەش پابەندبوون بە گەشەپێدانی ڤاكسین و چارەسەر و هەوڵەكانی ئامادەكاری و كۆمەكی دەرەكی. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket