riklam

بەغدا لەڕێی هەرێمەوە بەرمیلێك نەوتی بەزیاتر لە 65 دۆلار فرۆشتوە

ئابوری 04:25 PM - 2021-06-23
.

.

وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت: داهاتی مانگی رابردوی فرۆشی نەوت نزیكەی 6 ملیار دۆلار بووەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بە زیاتر لە 65 دۆلار فرۆشراوە بەنەوتی كەركوكیشەوە كە لەڕێی بۆری هەرێمەوە هەناردەی توركیا دەكرێت.

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی داهاتی مانگی رابردوی نەوت راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت:بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) مانگی ئایاری رابردوو بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزارو 268 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی 9 ملیارو 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە.

رونیشیكردوەتەوە: مانگی رابردوو لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە 86 ملیۆن و 820 هەزارو 355 بەرمیل هەناردەكراوەو لەكڵێگە نەوتیەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا 3 ملیۆن و 60 هەزارو 913 بەرمیل هەناردەكراوەو 32 كۆمپانیای جیهانی جیاواز نەوتەكەیان باركردوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بەتێكڕا مانگی رابردوو هەر بەرمیلێك نەوت بە 65 دۆلارو 84 سەنت فرۆشراوە.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket