riklam

فەرید ئەسەسەرد:ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام دەکات

ی.ن.ک‌‌ 03:12 PM - 2021-06-23
.

.

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەکات و دەڵێت هاوپەیمانییەکە لەسەر بنەمایەکی راست و بەهێز دروست کراوەو متمانەیەکی بەهێز لەنێوانمان هەیە و سەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وا دەکات هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام بێت و وادەکات لەداهاتوو پەیوەندیەکان پتەوتر بکرێن و هەنگاوی باشتر بنێت.

فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەبارەی لیستی هاوبەشی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕانەوە وتی: ئەمە یەکەم جار نییە دوو لایەن یان چەند لایەنێک لەهەڵبژاردندا هاوبەشی بکەن و پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە بەڕای ئێمە پێویستە و هەم یەکێتی و هەم گۆڕانیش پێویستیان بەم یەک لیستییە بوو، بۆئەوەی پتەوتر بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئەنجامێکی بەهێزترمان هەبێت.

وتیشی: هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان لەسەر بنەمایەکی راست و بەهێز دروست کراوەو متمانەیەکی بەهێز لەنێوانمان هەیەو ئەمە کارێکی یاساییە و هەموو حزبێک مافی خۆیەتی بە هاوبەشی بەشداری هەڵبژاردن بکات و سەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش وا دەکات هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام بێت و وادەکات لەداهاتوو پەیوەندیەکان پتەوتر بکرێن و هەنگاوی باشتر بنێین و لەو بڕوایەشداین چیتر پەیوەندی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو خراپی ناچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکان لێک تێگەیشتنمان هەیە بەڵام نەگەیشتوینەتە هاوپەیمانی و لایەنەکانی تر وایان پێ باش بوە بەتەنیا بەشداری بکەن و ئەوەش مافی خۆیانە و پێشمان وایە پێکهێنانی هاوپەیمانی ئێمەش هیچ کاتێک مەترسی نییە بۆسەر هیچ لایەنێک.

لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداشەوە وتی: دەبێت لایەنە سیاسیەکانی هەرێم رەخنە لەخۆمان بگرین کە ماوەیەک بەغدامان فەرامۆش کردبوو کە زیانی بۆ هەرێم و بۆ لایەنەکان و بۆ بەغداش هەبوو، هەلەیەک بوو کردمان بەڵام بەم دواییانە توانیمان قەرەبووی بکەینەوە، لە ئێستاشدا بڕیاری یەکێتی ئەوەیە کە ئیتر پێبڕی بەغدا نەبین و بەردەوام هەماهەنگیمان هەبێت و هەندێک دامودەزگاشمان هەبێت بەبەردەوامی نوێنەرایەتی ئێمە بکات لە بەغدا و لە مەکتەبی سیاسی و لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ئەم پرسە بوە بە بڕیار، لەم سەردانانەی کۆتاییش بۆمان دەرکەوت کە هیچ کام لە لایەنەکانی بەغدا گرژییان بەرامبەر حکومەتی هەرێم و بەتایبەت یەکێتی نییە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket