هەرێمی كوردستان بەرەو كرانەوەی زیاتری بازرگانی

هەرێمی كوردستان بەرەو كرانەوەی زیاتری بازرگانی


23/6/2021 13:52:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

كۆبونەوەی لوتكەی بازرگانی عيراق و توركیا كە پێنجهەمین كۆبونەوەی لوتكەیە ڕۆژی 21/6/2021 لە شاری ئەزمیری توركیا دەستی بە كارەكانی كرد بە بەشداری ژوورەبازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ژمارەیەك لە بازرگانانی هەموولایەك  ، هەروەها بەشداری ژوورە بازرگانیەكانی كۆماری توركیا و بەرپرسانی بازرگانی و ئابوری ئەو ووڵاتە كۆربەندەكە ماوەی (6) ڕۆژی خایاند بڕیارە لەم كۆبونەوەیەدا هەڵسەنگاندنی تەواو بكرێت بۆ پەیوەندی و قەوارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان عێراق و توركیا لەلایەك و هەرێمی كوردستان و توركیا لە لایەكی تر بڕیارە لە دوای بۆچون و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن هەوڵبدرێ سەرجەم بەربەستەكان لە هەردوو لاوە لا ببرێ زیاتر و باشتر لە جاران گەشە و پیشكەوتن برەو بدرێ بە پەیوەندی بازرگانی و ئابوری نێوان هەردوو لا توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕووی بازرگانیەوە دەروازەیەكی گرنگ و بایەخدارە دەروازەی ئەوروپایە بۆ هاوردەكردنی هەموو جۆرە كاڵایەكی بازرگانی جۆراوجۆر ڕاستەوخۆ لە توركیاوە بۆ هەرێم و عێراق لە دەوڵەتانی ئەوروپاوە و دەرەوە بە گشتی بە شێوازی ترانزێت لە ئێستادا زیاتر لە هەزار كۆمپانیای توركی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەگەڵ هەندێ كێشە وەكو كرۆنا و قەیرانی ئابووری قەوارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی توركیا ساڵانە (5) پێنج ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە بڕیارە لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆكی سەرجەم ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان پێشنیار بكەن گوشاریش بكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرە گەورەكانی توركیا بێنە هەرێمی كوردستان بۆ دامەزراندنی كارگە و كارخانەی پیشەسازی جۆراوجۆر لە ڕووی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری بە هاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێم بۆ ئەوەی بەرەوبەرهەم هێنەری خۆماڵی هەنگاو هەڵگرین سوود لە توانا و سەرمایە و زانستی وەبەرهێنەرانی دەرەكی وەربگرین ، ئەم كۆڕبەندە زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆكاری زیاتر بوژاندنەوەی بازاڕ و بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی كار لەم كاتەشدا بازرگانان و وەبەرهێنەرانی توركیا زیاتر لە جاران مەبەستیانە بایەخ و گرنگی بە هەرێمی كوردستان بدەن لە ڕووی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری بە گشتی لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هاوبەشی ئابووری هەردوو لا ڕەچاو ئەكەن ، بڕیار ڕۆژی 22/6/2021 دووەم پێشانگای بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت ژمارەیكی زۆر لە كۆمپانیا بەتواناكانی ئێران بەشاری تیا ئەكەن ئەم پێشانگایە بە پێچەوانەی پێشانگاكانی ترەوەیە بۆ فرۆشتنی بەروبومی ئێران نیە بۆ پیشاندانی بەرهەمی نوێ و سەردەمیانەی پێشكەوتوی بەرهەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئەوەی گرێبەستی كڕینی ئەو بەرهەمانە لەگەڵ هاوردەكاران و بازرگانانی سلێمانی و هەرێمی كوردستان بە گشتی ئەنجام بدەن لەو ڕێگەیەوە ئەو بەرهەمانە بە جۆر و كوالیتی باش و نرخی گونجا و بچنە بازاڕەكانی هەرێمەوە ئەمەش هەنگاوێكی باش و بەسوودە بۆ هاوردەكردنی كاڵای جۆراوجۆری ئێرانی بە كوالیتی بەرز و نرخی گونجاو دەبێتە زیاتر و باشتر بۆ ژیانەوە و بەهێزكردنی بازاڕ و بازرگانی و دوركەوتنەوە لە قەیرانی ئابووری بریا لە كردنەوەی پێشانگاكەدا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەكی زۆر لە بازرگانانی هەردوو لای كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان ئامادەی ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە بن.

نووسینی.. عەبدوڵڵا حاجی سەعید

PUKmedia تایبەت

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

  • image04
  • .

  • image04
  • باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان

  • image04
  • بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار دەستی لە كاركێشایەوە

  • image04
  • 63 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەموز تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان 8 مەتر كەمی كردووە


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە


ئیبراهیم ڕەوف شاعیرو ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس ساڵی 1961 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایك بووە،  ساڵانیكە شیعر دەنوسێت و هەروەها وەك  ڕەخنەگرێكی پەخشانی كو...


  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
  گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت


کاریکاتێر