riklam

ده‌نگه‌كانی ئیبراهیم ڕ‌ه‌ئیسی زیادی كرد

جیهان 01:43 PM - 2021-06-23
.

.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كان دووباره‌ ژمێردرانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌نگه‌كانی ئیبراهیم ڕ‌ه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران نزیكه‌ی 95 هه‌زار ده‌نگ زیادی كردووه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕ‌ایگه‌یاند بوو كه‌ ئیبراهیم ڕ‌ه‌ئیسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ 17 ملیۆن و 926 هه‌زار و 345 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام دواتر كه‌ ده‌نگه‌كان ژمێردرانه‌وه‌، ده‌نگه‌كانی ڕ‌ه‌ئیسی گه‌یشت به‌ 18 ملیۆن و 21 هه‌زار و 945 ده‌نگ.

ئه‌مڕ‌ۆ ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران به‌ڕ‌ه‌سمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێرانی په‌سه‌ند كرد و به‌ ڕ‌ه‌سمی سه‌ید ئیبراهیمی ڕ‌ه‌ئیسی بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران.

PUKmedia   ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket