riklam

پەرلەمان تێبینی لەسەر پرسیارەكانی پەروەردە هەیە

کوردستان 01:02 PM - 2021-06-23
.

.

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانی چەند كەموكوڕییەك لە پرسیاری تاقیكردنەوەكانی ئەمجارەی پۆلەناكۆتاكان ‌و قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەكات و رایدەگەیەنن، ئەوان بەگشتی تێبینیان لەسەر پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی ئەمساڵ هەیە، تێبینیەكانیش ئاراستەی وەزیری پەروەردە دەكەن.

شەمۆڵ ئەشین ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia  ی راگەیاند: ئێمە وەك لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە  رەخنە ‌و تێبینیمان لەسەر پرۆسەی پەروەردە ‌و خوێندن لە هەرێم هەبووە، بەتایبەتی لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونەگشتییەكانی ئەمجارە كەماوەی دوو رۆژە  بۆ قۆناغی نۆی بنەڕەتی‌و   پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكردوە.

وتیشی: بەدیاریكراوی ئەوەی بۆتە سەرنجی ئێمە  شێوازی دانانی پرسیارەكانە، هەست دەكەین جۆرێك لە بەڕێكردن ‌و لە كۆڵكردنەوە هەیە لەتاقیكردنەوەكان، بە نموونە لە پرسیارەكانی یەكێك لەوانەكانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی، لەسەر یەك شاعیر  15 پرسیار هاتۆتەوە، ئەمە لەكاتێكدا لە سێ شاعیری دیكە، كە لە ناو پڕۆگرامی خوێندنی ئەو قۆناغەدا هەیە، هیچ پرسیارێكی لەسەر نەهاتۆتەوە.

پێشیوابوو: دروستبوونی هەڵە لە پرسیاری تاقیكردنەوەكان ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، ئەوەی زیاتر بۆتە جێگای تێبینی ئێمە وەك پەرلەمانتاران كەموكوڕی لە پرسیارەكانی پۆلە ناكۆتاكانە‌و ئەمساڵ ئەوانیشی گرتۆتەوە، بەو پێیەی پێشتر زیاتر لە قۆناغەكانی دوازدەی ئامادەیی ئەوە روویدەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەربۆ شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان‌ و كۆمەڵێك پرسی تایبەتە بە پرۆسەی خوێندن‌ و كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، لە هەفتەی داهاتوو  وەك لیژنەی پەروردەی پەرلەمان بانگهێشنتی وەزیری پەروەردە دەكەین ‌و تێیدا تاوتوێی ئە‌و گرفتانە دەكەین.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا- هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket