riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و كونسوڵی به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 12:35 PM - 2021-06-23
.

.

قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ ستیفن ھیكی باڵیۆز و جیمس تورنتن كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ ھه‌رێمی كوردستان كرد و له‌باره‌ی ھه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی عیراق و ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتووی عیراق گفتوگۆیان كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ماڵئاواییكردن له‌ له‌ باڵیۆز و كونسوڵی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ  قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی ھه‌ردوووكیانی كرد له‌ ھاوكاریكردنی ھه‌مه‌جۆری ھه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیكردن له‌ رێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پرۆسه‌ی چاكسازی و ھیوای خواست له‌ قۆناغی داھاتوودا سه‌ركه‌وتووبن له‌كار و ئه‌ركی نوێیان.

له‌ به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی عیراق له‌ تشرینی یه‌كه‌می داھاتوو، ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری باش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردن ببێته‌ ھۆی سه‌قامگیری سیاسی و له‌ سایه‌یدا حكومه‌تێك دروست بكرێت كه‌ جێگای متمانه‌ی ھه‌موولا بێت.

شاندی به‌ریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كڕیزی ھێزه‌ كوردستانییه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو به‌ پشتیوانیكردن و ھاوكاری زیاتری ھه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket