riklam

تورکیا.. 132 گومانلێكراو ده‌ستگیر كران

جیهان 11:03 AM - 2021-06-23
.

.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا 132گومانلێكراو له‌ 40 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌بڕیاری دادگای باڵای توركیا هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی 132 گومانلێكراو ده‌ستپێكردووه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر كراون.

ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و گومانلێكراوه‌كان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و به‌شداریكردن له‌ كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی 2016 ی توركیا ده‌ستگیركراون.

هه‌ندێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ 32 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كراون.

 حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ تا ئێستا 8 هه‌زار و 600 كه‌س به‌ گومانی داعشبوون له‌ توركیا ده‌ستگیركراون كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 7500 داعشی بیانی ته‌سلیمی وڵاته‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ هه‌زار و 140 داعشی بیانی ئێستاش له‌ناو به‌ندیخانه‌كانی توركیادان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket