riklam

سوید پشتیوانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەبڕێت

تاراوگە‌‌ 10:15 AM - 2021-06-23
.

.

دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شۆڕش قادر رەحیم نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سوید، سەردانی وەزارەتی بەرگری شانشینی سویدیان كرد و چاویان بە پێتەر هولكڤیست وەزیری بەرگری كەوت و كۆبوونەوە.

 تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بریتی بوو لە پشتیوانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەشەسەندنەكانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هاوكاری و پشتیوانییە هاوبەشەكانی هەرێمی كوردستان و شانشینی سوید.

   پاشان دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شۆڕش قادر رەحیم نوێنەری حكومەتی هەرێم لە سوید چاویان بە ئەڤین ئینجیر پەرلەمانتاری ئەوروپای هاوبەش پەرلەمانتاری سوید دێنیس بێگیچ كەوت، لە دوو كۆبونەوەی جیاوازدا باسیان لە پرسەكانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا هاوكات پرسە گرنگ و تایبەتەكان لە بازاڕی ئەوروپای هاوبەش و شانشینی سوید بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید-سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket