riklam

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە دەكات

کوردستان 09:50 AM - 2021-06-23
.

.

ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكردن لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم و خستنەڕووی راپۆرتێكی شیكاری سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێم كۆدەبێتەوە. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجامدەدات.

راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەردەوامیدان بە گفتوگۆكردن لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 و خستنەڕووی پوختەی كۆبوونەوەكانی وەزیرانی دارایی و ئابوری، كاروباری پێشمەرگە، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، لە مانگی ئایاری 2021 لەگەڵ لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو: هاوكات راپۆرتێكی شیكاری سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان - عیراق كە لە 197 ماددە پێكهاتووە دەخرێتەڕوو. 

PUKmedia فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket