riklam

ئـەمڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 07:58 AM - 2021-06-23
.

.

رووداوەكان:
1532: مەلیكی ئینگلتەرە هنری هەشتەم و مەلیكی فەرەنسە فرانسوای یەكەم پەیماننامەی نهێنی مۆردەكەن دژ بە ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز و مەلیكی ئیسپانیا كارلۆسی پێنجەم.
1724: مۆركردنی رێكەوتننامەی ئەستانبوڵ لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمبراتۆریەتی روسیا دژی ئیمبراتۆریەتی فارسی.
1918: دامەزراندنی كۆمەڵەی كورد لە شاری ئەستانە بە ناوی (كوردستان تەعالی جەمعیەتی).
1919: بەستنی كۆنگرەی ئەرزروم كە كۆمیتەی سەرۆكایەتی ئەم كۆنگرەیە 3 كوردی تێدابوو، شێخ فەوزی و سەعدوڵا بەگ و حاجی موسا بەگ میرزادە، كە بە یەكێك لە خاڵە هەرە گرنگەكانی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران دادەنرێت.
1921: مەلیك فەیسەڵی سعودیە كرا بە شانشینی عێراق لە دوای ئاگاداركردنی لە لایەن بەرپرسی بەریتانیا (لۆرانس).
1939: پارێزگای ئەسكەندەرونەی باكووری كوردستان كەوتە ژێر دەسەڵاتی توركیا كە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی سوریا بوو، و ناونرا بە (سنجەق)ی ئەسكەندەروونە یان (هاتای).
1941: ئەڵمانیای نازی دەستیكرد بە داگیركردنی یەكیەتی سۆڤیەت و ئەوەش لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1963: رژێمی بەعسی عێراق 43 لایەنگری پارتی كۆمۆنیستی عێراقی لە شاری كەركوك لەسێدارەدا.
1970: بەستنی كۆنگرەی یەكەمی نوسەرانی كورد لە بەغداد لە دوای مۆركردنی رێكەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970ز.
1985: تەقینەوەی فڕۆكەیەكی هیندی لە بەرزی 31000 پێ لە نزیك كەنارەكانی ئیرلەندە، و كوژرانی هەموو سەرنشینەكانی كە نزیكەی 329 سەرنشین بوون.
1986: بەستنی كۆنگرەی نێودەوڵەتی لە پاریس بۆ بنبڕكردنی نەخۆشی ئایدز.
1988: بۆ جاری دووەم پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی كرایەوە.
1989: هەڵوەشانەوەی پۆسی سەرەك وەیزران لە ئێران.
1990: مولدۆفا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لە یەكیەتی سۆڤیەت.
2001: خاتو میگاواتی سوكارتو بوو بە سەرۆكی وڵاتی ئەندونیسیا كە گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە لە جیهاندا كە دانیشتوانەكەی زیاتر لە 250 ملیۆن كەسە.
2004: لە هۆڵی سوركێوی سلێمانی پێشانگایەكی گەورەی زانستی و ئەكادیمی كرایەوە.
2004: ئێران بڕیاری بەردانی دەریاوانە بەریتانیەكانیدا كە رۆشتبوونە ئاوی هەرێمی ئێرانەوە بەبێ مۆڵەت.
2008: خۆتەقاندنەوەی ئافرەتێكی خۆكوژ لە ناوەڕاستی شاری دیالە كە نزیكەی 60 قوربانی لێكەوتەوە.
2009: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی سەرۆكی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستینی (عەزیز دویك)ی بەردا دوای سێ ساڵ لە دەستگیركردنی.
2009: ئێران دیبلۆماتە بەریتانیەكانی دەركرد بەهۆی تۆمەتباركردنیان لە تەداخولی كاروباری ناوخۆ، و بەریتانیاش هەستا بە دەركردنی دیبلۆماتە ئێرانیەكان.
2012: دروستكردنی حكومەتی سوری نوێ بە سەرۆكایەتی (ریاز فەرید حجاب).

لەدایكبوون:
47 پ.ز: بەتلیمۆسی پانزەهەم، دوا مەلیكی فیرعەونە بەتالمەكان.
1534: ئودا نوبوناگا، سەركردەی یابانی.
1703: ماریا لیزینسكا، ژنی لویسی پانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1763: ئیمبراتۆرە جوزفین، ئیمبراتۆرەی فەرەنسە و ژنی ناپلیۆن پۆناپارت.
1879: هودا شەعراوی، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئافرەتان لە میسر.
1889: ئانا ئەخماتوفا، ژنە شاعیری روسی، لە پترسبۆرگی پایتەختی روسیای قەیسەر، ناوی تەواوی (ئانا ئەندرڤینا بۆرنكۆ)یە.
1894: مەلیك ئیدواردی هەشتەم، مەلیكی شاشنینی یەكگرتوو.
1894: ئەلفرید كینسی، زانای ئەمریكی لە زیندەوەرزانیدا.
1907: جیمس مید، ئابوریناسی ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1977ز.
1910: جان ئەنویە، شانۆنوسی فەرەنسی.
1912: ئالان تورنج، زانای بیركاری ئینگلیزی و دامەزرێنەری زانستی ژمێرەیی نوێ.
1919: محەمەد بوزیاف، سەرۆكی پێنجەمی جەزائیر.
1927: زوقان هنداوی، سیاسەتمەداری ئەردەنی.
1934: وەجدی حەكیم، راگەیاندكاری میسری.
1934: عەلی شەریف، ئەكتەری میسری.
1937: مارتی ئیهتیساری، سەرۆكی دەهەمی فنلەندە و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2008ز.
1938: خیسوس ماریا بیریدا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1940: ئەمەل دنقل، شاعیری میسری.
1945: جون قرنق، سەركردەی بزووتنەوەی میللی بۆ رزگاركردنی سودان.
1955: جان تیگانا، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی فەرەنسی.
1957: فرانسیس مكدورماند، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1965: ئەیمەن شیوی، ئەكتەری میسری.
1972: زەینەدین زێدان، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی و بە نەژاد جەزائیری.
1972: سەلما بلیر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1976: باتریك فییرا، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1977: ئەنگولو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1981: محەمەد حبیل، یاریزانی تۆپی پێی بەحرەینی.

وەفات:
79: ئیمبراتۆر فسبازیان، ئیمبراتۆری نۆهەمی رۆمانی.
1691: سوڵتان سلێمانی دووەم، سوڵتانی عوسمانی لە تەمەنی 50 ساڵیدا و 30 ساڵ دەسەڵاتدار بوو.
1891: فلهلیم ئیدوارد فیبەر، زانای فیزیای ئەڵمانی، كە یەكەی لێشاوی موگناتیسی بە ناوی ئەوەوە ناونرا (ویبەر WB).
1963: مارف بەرزنجی، شاعیر و نوسەری كورد، لە شاری كەركوك لەسێدارەدرا، ساڵی 1021ز لە گوندی قادركەرەم لەدایكبووە.
1965: ئەسەد رۆستەم، ئەدیبی لوبنانی.
1971: مەلا حەسەنی قازی (شاهۆ) شاعیری كورد، ساڵی 1882ز لە بیارە لەدایكبووە، ماوەیەك دەبێتە قازی هەڵەبجە، لە گۆڕستانی بیارە بەخاك سپێردراوە.
1989: میشیل عەفلەق، سیاسەتمەداری سوری و دامەزرێنەری حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتیراكی.
1995: یوناس سولك، زانای ئەمریكی لە زانستی ڤایرۆسدا.
1996: عاتف تەبیب، دەرهێنەری سینەمای میسری.
1997: بیتی شباز، ژنی مالكۆلم ئێكس.
2006: ئارون سبیلنگ، دەرهێنەری سینەمای ئەمریكی.
2009: ئید ماكماهون، پێشكەشكاری بەرنامەی ئەمریكی.
2010: محەمەد مزالی، سەرەك وەزیرانی تونس.
2011: ئەبولعەینەین شعیشع، قورئانخوێنی میسری.
2013: نوری فەیسەڵ شاهر حەدیسی، وەزیری عێراقی و وەزیری ئەوقاف و وەزیری لاوان.
2013: عەبدولرەزاق سالم زكم حادس، كارەبایی و تەكنیكاری كارەبایی كۆمپانیای  k3  بۆ نەوت لە پارێزگای ئەنبار.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی سەركەوتن لە ئیستونیا
رۆژی باوك لە پۆڵەندە و نیكاراگوا و ئۆگەندە.


PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket