riklam

تیمی CPT: دادگای دهۆک بەناڕەوا ئومێد بەرۆشکی تۆمەتبار کردوە

کوردستان 12:37 AM - 2021-06-23
.

.

تیمی كوردستانی عیراقی CPT لەبارەی بریاری سزادانی رۆژنامەوان ئومێد بەروشكی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو  تۆمەتباركردنی ئەو رۆژنامەنووسە بەناڕەوا ناوەدەبات.

تیمی كوردستانی عیراقی CPT  هاتووە:" ئومێد بەروشكی ڕۆژنامەوانێكە كە چەندین جار بەھۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان و تیشكخستنە سەر گەندەڵیەكانی حكومەتی هەرێم دەستگیركراوە. ساڵی پار لە  ١٨ی ئابی ٢٠٢٠دا ئومێد دەستگیرا كە ھاوشانی مامۆستایان و ڕۆژنامەوانان داوای لە حكومەت دەكرد كە مووچەی فەرمانبەرەكانی بدات، لەو كاتەوە ئومێد زیندانیكراوە و لە چاوەڕوانی دادگاییكردنی دابووە.


ئاماژە بەوەشدراوە:" پڕۆسەی دادگاییكردنەكەی ئومێد ئەمڕۆ دەستیپێكرد. ئومێد بە ناڕەوا لەلایەن دادگاوە ٦جار تۆمەتباركراوە. یەكێك لە تۆمەتەكان، خراپ بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجیا بووە كە بە 240 هەزار دینار غەرامەكراوە.

بەیاننامەی تیمی كوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوان ئومێد بەروشكی

‎ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بە ١٤ مانگ زیندانیكردنی، ڕۆژنامەوان ئومێد بەروشكی. 

‎ئومێد بەروشكی ڕۆژنامەوانێكە كە چەندین جار بەھۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان و تیشكخستنە سەر گەندەڵیەكانی حكومەتی هەرێم دەستگیركراوە. ساڵی پار لە  ١٨ی ئابی ٢٠٢٠دا ئومێد دەستگیرا كە ھاوشانی مامۆستایان و ڕۆژنامەوانان داوای لە حكومەت دەكرد كە مووچەی فەرمانبەرەكانی بدات، لەو كاتەوە ئومێد زیندانیكراوە و لە چاوەڕوانی دادگاییكردنی دابووە. 


پڕۆسەی دادگاییكردنەكەی ئومێد ئەمڕۆ دەستیپێكرد. ئومێد بە ناڕەوا لەلایەن دادگاوە ٦جار تۆمەتباركراوە. یەكێك لە تۆمەتەكان، خراپ بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجیا بووە كە بە 240 هەزار دینار غەرامەكراوە.


‎وەك تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە دەستبەجێ ئومێد بەروشكی ئازاد بكات و ئەو تۆمەتانە بكشێنێتەوە. ئومێد نابێت وەك تاوانبار بناسرێنرێت لەبەر ئەوەی پراكتیزەی ئازادی ڕادەربڕینی كردووە.

‎ئێمە پشتیوانی لە ئومێد بەروشكی دەكەین و هیوامان وایە بەزووترین كات ئازادبكرێت.

PUKmedia داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket