riklam

حكومەتی عیراق 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

ئابوری 11:03 PM - 2021-06-22
.

.

وتەبێژی حكومەتی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی سولفەیەكی 200 ملیار دیناری بۆ موشەخۆرانی هەرێمی كوردستان داوە.

د.حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عیراق لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" ئەنجومەنی وەزیرانی  عیراق بڕیاری ناردنی سولفەیەكی 200 ملیار دیناری بۆ موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان داوە".

رونیشكردوەتەوە:" هۆكاری نەناردنی پەیوەندی بە كاروباری تەكنیكیەوە هەیە، بۆیە بەمزوانە رەوانەی هەرێم دەكرێـت".

جەختیكردوەتەوە:" ئەمە وەكو سولفەیەك رەوانەی هەرێم دەكرێت كە دواتر لەناو پشكی هەرێم لەبودجەی عیراق دەردەكرێت".

وتەبێژەكەی حكومەتی عیراق ئەوەشی وتووە:" ناردنی ئەو سولفەیە زیاتر پەیوەندی بە لایەنی مرۆییەوە هەیە، كە ژمارەیەكی زۆر لەموچەخۆرانی  عیراق لەهەرێمن و ماوەی چەند مانگێكە موچەیان وەر نەگرتووە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket