riklam

وەزیری پلاندانان لەبارەی لێبڕینی مووچە روونكردنەوە دەدات

ئابوری 10:36 PM - 2021-06-22
.

.

وەزیری پلاندانان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە گوایە رایگەیاندبێت مووچە بەلێبڕینی رێژەی 21% دابەش دەكرێت روونكردنەوە دەدات و دەڵێت ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لەچەند كەناڵێكی راگەیاندن كە گوایە دكتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبێت كە "مووچە بەلێبڕینی رێژەی 21% دابەش دەكرێت، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە‌ وەزیری پلان دانان بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەو جۆرەی نەداوە و ئەو هەواڵەش كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

PUKmedia سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket