riklam

لە خورماتوو ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن دەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:08 PM - 2021-06-22
.

.

ئەمڕۆ 22-6-2021، وەفدێكی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرین بە سەرپەرشتی مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند بە یاوەری بەشێك لە جێگر و كارگێڕانی مەڵبەند سەردانی ھەر یەك لە مەكۆی بزوتنەوەی گۆران و كۆمیتەی حیزبی شیوعی-یان كرد لە قەزای خورماتوو.

سەردانەكانیش بە مەبەستی ھەنگاونانە بۆ بە كرداریكردنی رێككەوتنی باڵای نێوان یەكێتی و گۆران و رێككەوتنی لۆكاڵی نێوان یەكێتی و حیزبی شیوعی، ھەرسێ لایەن ئەوەیان دووپاتكردەوە كە بەیەكەوە ھەنگاودەنێن بەرە و ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق تاكو بتوانن سەركەوتووبن لە سەرخەستنی دەنگ و رەنگی خورماتوو بۆ بەغدا.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket