riklam

ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردن و رفاندنی منداڵان له‌ جیهاندا ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه‌

جیهان 07:47 PM - 2021-06-22
.

.

راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی، پشتڕاستی كردۆته‌وه‌ كه‌ ساڵی رابردوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژیكردن و رفاندنی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار زیادیان كردووه‌و هاوكاتیش، رێكخراوێكی ماف ره‌خنه‌ له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت و راپۆرته‌كه‌ به‌ ناته‌واو داده‌نێت و هانی تاوانكاران ده‌دات له‌سزاو لێپرسینه‌وه‌ ده‌ربازیان ببێت.

راپۆرته‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی 2020 دا كه‌ به‌ساڵی په‌تای كۆرۆنا ناسراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌بوونه‌ته‌ قوربانی تاوانی ده‌ستدرێژكردن و رفاندن له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار زیادیان كردووه‌، به‌گوێره‌ی وته‌كانی فێرجینیا گامبا، كۆمسیاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له‌منداڵانی ناوچه‌ ناكۆكه‌كان، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، باسی له‌وه‌ كردووه‌ تاوانه‌كانی رفاندنی منداڵان به‌ڕێژه‌ی له‌ 90% زیادیان كردووه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی و شێوه‌كانی تری توندوتیژی سێكسی به‌ڕێژه‌ی له‌ 70% به‌رزبۆته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ساڵی رابردوو 8521 منداڵ له‌ ململانێیه‌كاندا چه‌كدار كراون و 2700 منداڵیان كوژراون و 5748 منداڵی تریان له‌و ناكۆكی و ململانێیانه‌دا بریندار بوون.

راپۆرته‌كه‌ به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ 19379 منداڵ كراوه‌ له‌ 21 ناوچه‌دا كه‌ ململانێی توندیان تێدایه‌، زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ش له‌وڵاتانی سۆماڵ و كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی و ئه‌فغانستان و سوریا و یه‌مه‌ن و میانمار روویانداوه‌و تۆماركراون.

 PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket