شوێنه‌وارێكی مێژووی گرنگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنه‌وارێكی مێژووی گرنگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه‌


22/6/2021 19:32:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

مێژووی ماڵیكردنی بزن بۆ یه‌كه‌مجار بۆ (10,000) ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ئه‌نجامی كنه‌وپشكنینه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی له‌ هه‌ر دوو ناوچه‌ی شوێنه‌واری (گه‌نج داره‌) و (عه‌بدول حسێن ته‌په یان ته‌په‌ی عه‌بدول حسێن) له‌ڕۆژئاوای ئێران كه‌ مه‌به‌ست ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌مێژووی ماڵیكردنی بزن بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.

ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی تاقیگه‌ییه‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ئێسكه‌ هه‌ڵگیراوه‌كانی ئه‌و دوو شوێنه‌، كاتێك له‌كنه‌وپشكنیانه‌كانه‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی سه‌مپڵی تاقیگه‌ی و DNAی ئێسكه‌كان به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون.

كه‌ پاشماوه‌ی ئێسكه‌كان هی بزنن و مێژووی ماڵیكردنی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بۆ (8000پ.ز) واته‌ ده‌ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری چیاكانی زاگرۆس، هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌شوێنه‌واری گوندی چه‌رمۆ(7000پ.ز) نزیك چه‌مچه‌ماڵ له‌كنه‌وپشكنیانه‌كان دیسانه‌وه‌ پاشماوه‌ی ئێسكی ئاژه‌ڵی كێوی به‌تایبه‌ت بزن دۆزراوه‌ته‌وه‌.

  ئه‌م لێكۆینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌(Newscientist) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڵێجی (ترینتی دوبلنی ئیرله‌ندی )و كیڤن دالی كردویانه‌و به‌سایته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ باست و خواستی كاری هه‌ڵكۆڵینه‌كه‌ی بۆ كردوون.

دیاره‌ خودی تیمه‌ ئیرله‌ندییه‌كه‌ جارێك ته‌نها ئه‌م بابه‌ته‌یان وورووژاندووه‌و كۆی ڕاپۆرته‌كه‌یان ماویه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو كاری كنه‌وپشكنینه‌كان.

كوردستان، له‌ڕووی ناوچه‌ی شوێنه‌واری وه‌ك ئه‌شكه‌وت و به‌ردی نیگارین و هونه‌ریسه‌ر به‌ردو گردو قه‌ڵاو گۆڕستان...هتد ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانه‌وه‌ به‌لانكه‌و دڵی میسپۆتامیا داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌یشه‌ ساڵانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌كرێت شتگه‌لی نوێ ده‌دۆزرێته‌وه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی ده‌بێت، هاوشێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی ڕیدینگی به‌ریتانی به‌سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆر ڕۆجه‌ر ماتیوس كه‌له‌م ساڵانه‌ی دووای ڕایگه‌یاند كه‌ گردی شوێنه‌واری بێستانسور له‌ گوندی بێسانسور و ناحیه‌ی تانجه‌رۆ كۆنترین گوندی كشتوكاڵیه‌ بۆ (9000پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش پێش چه‌رمۆ به‌(2000)ساڵ.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

  • image04
  • .

  • image04
  • باوکە گیان رێنیشاندەر و رابەری مێژووییمان

  • image04
  • بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار دەستی لە كاركێشایەوە

  • image04
  • 63 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەموز تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان 8 مەتر كەمی كردووە


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە


ئیبراهیم ڕەوف شاعیرو ڕەخنەگرو ڕۆژنامەنووس ساڵی 1961 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایك بووە،  ساڵانیكە شیعر دەنوسێت و هەروەها وەك  ڕەخنەگرێكی پەخشانی كو...


  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
  گوڵستان ئه‌حمه‌د له‌شه‌ش پاڵه‌وانێتی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت


کاریکاتێر