riklam

پسپۆڕێك: هیچ ڤاكسینێك نییه‌ له‌ 100% رێگری له‌توشبوون به‌كۆرۆنا بكات

عیراق 07:22 PM - 2021-06-22
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ ڤاكسینێكی وا كاریگه‌ر نییه‌ كه‌ بتوانێت له‌ 100% رێگری له‌توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.

د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، پێده‌چێت جارێكی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ببنه‌وه‌، چونكه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ماوه‌یه‌كی وای پێویسته‌ تاوه‌كو بتوانێت دژه‌ ته‌نه‌كانی دژ به‌ ڤایرۆسه‌كان دروستبكات.

راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌و له‌ئه‌گه‌ری توشبوونیان جارێكی تر به‌كۆرۆنا، حاڵه‌ته‌كانیان له‌نێوان سووك و مامناوه‌ندیدا ده‌بێت و ناگاته‌ ئه‌وه‌ی توشبووه‌كه‌ به‌كۆڤید-19 گیانله‌ده‌ست بدات.

موحی وتیشی: هیچ ڤاكسینێكی وا كاریگه‌ر نییه‌ كه‌ بتوانێت له‌ 100% رێگری له‌توشبوون به‌كۆڤید-19 بكات، چونكه‌ كاریگه‌ریی ته‌واوی ڤاكسینه‌كه‌ دوای دوو هه‌فته‌ بۆ 20 رۆژ له‌وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانێت دژه‌ ته‌نه‌كان له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروستبكات.

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket