riklam

دیوانه‌ شیعری وێسه‌ران كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

کتێب 07:05 PM - 2021-06-22
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعری (وێسه‌ران)ی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. عه‌بدولواحید ئیدریس و سۆزان حه‌مه‌ تاته‌ی خوشكی شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌ ئه‌نجام درا.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا د. عه‌بدولواحید ئیدریس ئاماده‌كاری دیوانه‌ شیعیره‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی  شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌  كرد كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا هۆندراوه‌كانی نوسیووه‌ و ستایلی یاخیبوون و شۆڕشگێڕانه‌یان پێوه‌ دیاره‌.

دواتر سۆزان حه‌مه‌ تاته‌ی خوشكی شه‌هید كاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كاتی خۆی شه‌هید كاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ دیوانه‌كه‌ی چاپ بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌پاش ده‌ستگیركردنیشی، دیوانه‌كه‌ی شاردۆته‌وه‌ و له‌ فه‌وتان پاراستویه‌تی و ئێستاش چاپ كراوه‌.

له‌ كۆتایشدا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی  شه‌هید كاوه‌ی حه‌مه‌ تاته‌، دیوانه‌ شیعریه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket