riklam

دانیشتنه‌كه‌ی نوێنه‌ران بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا

عیراق 06:57 PM - 2021-06-22
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2021 رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی دانیشتنی ژماره‌ی 2 ئه‌نجام بدات و دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.

ئاره‌زوو مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا دانیشتنی ژماره‌ی 2ی ئه‌نجومه‌ن بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات، هۆكاری دواخستنه‌كه‌شی بۆ ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاسایی گه‌ڕانده‌وه‌.

پێشتریش، حسێن نه‌رمۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات دواخست به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانه‌وه‌.

وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22-6-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ی 2 له‌وه‌رزی دووه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌می ئه‌م خووله‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كه‌ش چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌خۆگرتبوو، كه‌ بریتی بوون له‌ده‌نگدان به‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ و پێشنیازه‌ یاسا، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسای دیكه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket