riklam

دانیشتنه‌كه‌ی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات دواخرا

عیراق 04:59 PM - 2021-06-22
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2021 رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات دوابخرێت.

حسێن نه‌رمۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ نیوسه‌عات و ئاماژه‌شیدا كه‌ دواخستنه‌كه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاسایی به‌ستنی دانیشته‌كه‌وه‌ بووه‌.

نه‌رمۆ روونیشیكرده‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ ئاماده‌ بوبوون یه‌كجار كه‌م بوون و ره‌نگیشه‌ دانیشتنه‌كه‌ هه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت.
وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی حوزه‌یرانی 2021 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 2 له‌وه‌رزی دووه‌می یاسادان بۆ ساڵی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.

پێشتریش، حه‌سه‌ن ئاڵێ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاندبوو كه‌ به‌دووی ده‌زانێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی گرێبدات.

راشیگه‌یاندبوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بریتی ده‌بێت له‌ ده‌نگدان به‌ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدڕاڵی و ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای راستاندنی رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان عیراق و شاهنشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌و ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای پاراستنی فه‌رمانبه‌رانی ماف، و ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای یانه‌ وه‌رزشییه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌هه‌ر له‌خشته‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌و پێشنیازه‌ یاسا ده‌كرێت، له‌نێویاندا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری بیستویه‌كه‌مینی یاسای میلاكی ژماره‌ 25 بۆ ساڵی 1960، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای ئامارو سیستمی زانیارییه‌ جوگرافییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket