riklam

نوێنه‌رێك: پێناچێت دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت

عیراق 03:03 PM - 2021-06-22
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 22-6-2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بدات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌دووری ده‌زانێت دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت.

دیلان غوفور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی بدرێت، وتیشی: هه‌رله‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای رێكه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی نێوان عیراق و سعودیه‌ و پێشنیاری یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران و پێشنیاری یاسای وه‌رزش ده‌درێت.

وتیشی: بڕیاره‌ هه‌رله‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسای تر بكرێت.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌دووری ده‌زانێت دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت.

كۆچه‌ر وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامان، كه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، چه‌ند جارێك به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه‌، دانیشتنی نوێنه‌ران دواخراوه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌تا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی بن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێناچێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket