riklam

ئەگەر ڤاكسینت وەرگرتووە مەچۆرە بەر هەتاو

جیهان 12:29 PM - 2021-06-22
.

.

بەپێی ئەو تاقیكردنەوەو ئەزمونانەی كە دكتۆرو پسپۆرانی تایبەتی بواری ڤاكسین و ڤایرۆسەكان كردویانە دەركەوتوە كەئەوكەسانەی لەنەخۆشی كۆرۆنا چاكبونەتەوە یان ئەوانەی خۆیان بە ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا كوتیوە نابێت زۆر بچنە بەرهەتاو و بۆ ماوەیەكی درێژ تیشكی خۆری بەهێزیان بەركەوێت، بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆیان بن.

بەپێی پسپۆڕ و شارەزایانی ئیتاڵی لە نەخۆشخانەكان ئەو جۆرە كەسانە پێستیان لەباری ئاسایی  ناسكتر دەبێ و بەبەركەوتنی تیشكی بەتینی هەتاو گەرما لەوانەیە توشی شێرپەنجە یان نەخۆشییەكانی تری پێست بن، بۆیە ئامۆژگاریان داوەتە هاووڵاتیانیان كە لەم وەرزەی هاوینەدا كە كەشوهەوا گەرمە و ساڵی رابردوو  وەك پێویست نەیانتوانیوە گەشت و سەیران و سەردەریا بكەن ئەمساڵ زیاد لە پێویست نەچنە بەردەم تیشكی خۆر و نابێت ڕاستەوخۆ بەریان بكەوێت.

ئەو تاقیكردنەوانەی دكتۆرە ئیتاڵیەكان لە ئەڵمانیاش پشتڕاستكراوەتەوە و دەركەوتووە كە كاریگەرییە لاوەكییەكانی كۆرۆنا و ڤاكسین هەندێ جار بەسەر پێستەوە بەجێ دەمێنێ و لە نێوەندە تەندروستییەكان ئامۆژگاری لەمجۆرەی خەڵكیان كردوە كە ماوەیەك خۆیان لە بەرهەتاو بپارێزن.

سەرچاوە.. NDR

PUKmedia بورهان ئەمین-ئەڵمانیا

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket