riklam

ئەڵمانیا یەكەم ڤاكسینی دژە شێرپەنجەی تاقی كردەوە

جیهان 12:15 PM - 2021-06-22
.

.

كۆمپانیای بایۆنتیك بۆ دروستكردنی داوو دەرمان و ڤاكسین ئاشكرایكرد كە لەمڕۆژانە یەكەمین كەس ڤاكسینی BNT11  دژە شێرپەنجەی پێستی وەرگرتوە و ئێستا توێژەنەوەكانیان لەسەر دروستكردنی ئەو جۆرە داهێنانە مەزنە گەیشتۆتە قۆناغی دوەم و ئەو ئەزمونە تازەیە لەسەر 120 نەخۆشی ناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاقی دەكەنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكە بڵاوی كردۆتەوە كە ڤاكسینەكە لە قۆڵەوە لە نەخۆش دەدرێ و لەڕیی دەمارەوە تێكەڵی خوێن دەبێت و چەندەها جۆری شێرپەنجە لەناو دەبات، جگەلەوەش بەرگری لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر خانە شێرپەنجەییەكان بەهێزتر دەكات.

شایانی باسە كۆمپانیای بایۆنتیكی ئەڵمانی خاوەنەكەی دوو دكتۆری شارەزاو لێهاتون بەناوەكانی "ئۆگۆرشاهین ودكتۆرە ئوزەلەم"ی هاوسەری ، كە دروستكەری فاكسینی بایۆنتیكی دژە كۆرۆنان و بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە وەرگرتنی هەردوو ژەمەكە بە ڕیژەی ٩٥٪ ی بەرگهری لەش لەدژی كۆرۆنا بەهێز دەكات.

سەرچاوە.. Frankfurter Rundschau

PUKmedia بورهان ئەمین-ئەڵمانیا

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket