riklam

ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەند عەتا چاوشین تێدەپەڕێت

ئەدەب وهونەر 09:31 AM - 2021-06-22
.

.

ساڵێك لەمەوبەر هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد عەتا چاوشین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی لە هونەر و موزیكی كوردی كرد.

بەرەبەیانی رۆژی 22-6-2020، هونەرمەند عەتا چاوشین بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای چەند رۆژ وەرگرتنی چارەسەر دواجار لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هیچ رێوڕەسم و مەراسیمێكی بۆ ئەنجامنەدرا بەڵام، سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆمەڵەی هونەری میللی كوردستان و گەڕیان میدیا لە ناو باخچەی عەتا چاوشین لە بەردەم پەیكەرەكەی مەراسیمێك بۆ دووپاتكردنەوەی رێز و وەفا رێكدەخەن.

هونەرمەند عەتا چاوشین ماوەی 35 ساڵ خزمەتی بە موزیك و گۆرانی كوردی كرد.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket