riklam

كۆڕێك بۆ شێرزاد حەسەن بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 09:40 PM - 2021-06-21
.

.

لە چوارچێوەی چالاكییەكانیداو لە وەرزێكی نوێی كاركردنیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی 6ی 2021 یەكێتی نوسەرانی كورد كۆڕێكی بۆ نوسەری كورد شێرزاد حەسەن بە ناونیشانی (لە ستایشی ئەدەبدا، ئەدەب وەك فریاد رەسی هەمووان) سازكرد.

 لەكۆڕەكەدا شێرزاد حەسەن كورتە باسێكی پێشكەش كرد لەسەر ئەدیب و ئەدەبی رۆژئاوا بە گشتیی و كاریگەریی و ئەو خزمەتانەی ئەدەب بە درێژایی مێژوو پێشكەش بە كایەكانی مرۆڤایەتی كردووە . 

هەر لەكۆڕەكەدا پەردە لەسەر پەیكەری بابە تاهیری هەمەدانی لادرا كە گروپی لوڕ پێشكەی یەكێتی نوسەرانیان كردبوو.

لەكۆتایی كۆڕەكەشدا لە گفتوگۆیەكی كراوەدا شێرزاد حەسەن وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket