riklam

سەدر داوا لە لە تاران و ریاز دەكات كێشەكانیان چارەسەر بكەن

عیراق 07:21 PM - 2021-06-21
.

.

سەرۆكی رەوتی سەدر داوای  لەئێران و سعودیە كرد كێشەكانیان بەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەن و دووپاتیشی كردەوە كە عیراق دەتوانێت رۆڵی نێوەندگیری لەنێوان هەردوو وڵاتدا ببینێت.

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەتویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە، راشیگەیاند: عیراق دەتوانێت ببێتە ئەڵقەی بەیەكگەیشتنی نێوان وڵاتانی ناوچەكەو هیواش دەخوازێت پەیوەندییەكی باشی دراوسێیەتی لەنێوان ئەم وڵاتانەدا بێتەئاراوەو خوازیاریشە ئێران و سعودیە رێگەی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بگرنەبەر.

سەدر دووپاتیشیكردەوە كە سەركەوتنی ئیبراهیم رەئیسی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار لەئێران نەبێتە سێبەرێك بۆ توندڕەوی و هەڵكشانی ململانێیەكان لەناوچەكەدا، راشیگەیاند: هیواخوازین رەئیسی بۆ كۆتایهێنان بەناكۆكییە سیاسی و تایەفییەكان لەناوچەكە، رێگەی ئەقڵ و شەرع و گفتوگۆ بگرێتەبەر.

هەروەها سەدر بانگهێشتی هەریەك لەسعودیەو ئێران دەكات لەلایەك كێشەكانیان چارەسەر بكەن و عیراقیش لەم ململانێیەو ناكۆكییانە بهێننە دەرەوەو دەستنەخرێتە كاروبارە ناوخۆییەكانی، بەتایبەتیش عیراق بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمان دەچێت و كە ئەوەش پەیوەندی بەكاروباری ناوخۆیی وڵاتەوە هەیە.

سەدر ئاشكراشیكرد كە بانگهێشتنامەكەی بۆ سوریاو ئۆردنیشەو داواكارە لێیان هاوكاری لەهێنانەدی سەقامگیری لەسوریاو عیراقدا بكەن.

PUKmedia بەدواداچوون

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket