riklam

پەرلەمان.. 4 پرۆژە و پێشنیازە یاسا دەنگیان لەسەر دەدرێت

عیراق 05:32 PM - 2021-06-21
.

.

وا بڕیارە سبەینێ‌ رۆژی سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارەی 2ی  ئاسایی خۆی لەوەرزی دووەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەمی هەڵبژاردنەكان ساز بكات.

لەو بارەیەوە، دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رایگەیاند: لەدانیشتنی رۆژی سبەینێ‌ سێشەممە، دەنگ بەژمارەیەك پرۆژەو پێشینیازە دەدرێت، لەنێویاندا، دەنگدان بە ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە و پرۆژە یاسای راستاندنی رێككەوتننامەی گواستنەوە لەنێوان عیراق و سعودیە، هەروەها دەنگدان بە پرۆژە یاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر، پرۆژە یاسای یانە وەرزشییەكان.

راشیگەیاند:  هەر لەدانیشتنی ئاسایی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، ژمارەیەكی دیكە لەپرۆژەو پێشنیازە یاسا خوێندنەوەیان لەبارەوە دەكرێت، لەوانە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ئامارو سیستمی زانیارییە جوگرافییەكان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket