riklam

ڕەئیسی: بەرەنگاری گەندەڵی و هەژاری دەبینەوە

جیهان 01:17 PM - 2021-06-21
.

.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە یەكەمین كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی خۆیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران پەیامی گۆڕانگاری بوو لە ئێرانەوە بۆ هەموو جیهان.

ڕەئیسی ڕاشیگەیاند: حكومەتێك پێدەهێنێت كە هی هەموان بێت و كار بۆ دادپەروەری دەكات و بەرەنگاری گەندەڵی دەبێتەوە و ژیانی گەنجان باشتر دەكات.

ڕەئیسی هەروەها ڕاشیگەیاند: گەلی ئێران دەیەوێت ڕەوشی ئابووری وڵات بگۆڕدرێت و كاری بۆ دەكەن و بەڵێنەكانیان دەبەنەسەر و ڕێگەچارە دەدۆزنەوە بۆ باشتركردنی باری گوزەرانی خەڵك.

لە بەشێكی دیكەی كۆنگرەكەیدا رەئیسی وتیشی: سەرباری هەموو ئاستەنگەكان بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی خەڵك و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكەین. پەیامی هەڵبژاردنی ئەمجارە یەكگرتوویی و یەكڕیزی نیشتمانی بوو. پەیامی خەڵك لەم هەڵبژاردنەدا بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەژاری و گەندەڵی و هەڵاواردن بوو و داوا دەكەن كە دادپەروەری هەبێت.

PUKmedia  ئاژانسەكانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket