riklam

جیهان.. زیاتر لە 82 ملیۆن كەس ئاوارەن

جیهان 12:48 PM - 2021-06-21
.

.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە 82 ملیۆن كەس لە جیهان ئاوارەن.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە تا كۆتایی ساڵی 2020 زیاتر لە 82 ملیۆن كەس لە جیهان ئاوارەن و توركیا بە گەورەترین وڵات دانراوە بۆ وەرگرتنی ئاوارە و پەنابەر.

لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە توركیا لە ساڵی 2020 دا میوانداری لە سێ ملیۆن و 700 هەزار ئاوارە و پەنابەر كردووە.

هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە سوریا یەكەمین وڵاتە كە زۆرترین ئاوارەی هەیە، بە شێوەیەك كە شەش ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی سوری لە ماڵ و حاڵی خۆیان دابڕاون و ئاوارەن كە زۆربەیان لە توركیا گیرساونەتەوە.

ڕاپۆرتەكە باس لەوەشدەكات كە ئێران میوانداری لە 800 هەزار ئاوارە دەكات كە 780 هەزار كەس ئاوارەی ئەفغانین و 20 هەزار ئاوارەی عیراقی لە ئێران دەژین.

PUKmedia  ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket