riklam

ئەڵمانیا ئاڵای بزوتنەوەی حەماسی قەدەغەكرد

جیهان 09:44 AM - 2021-06-21
.

.

هاوپەیمانی ئیئتیلافی حكومەتی ئەڵمانیا بریاریدا بەرزكردنەوەی ئاڵا و دروشم و هەموو جۆرە چالاكییەكی بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامی لە وڵاتەكەی قەدەغە بكات.

 ئەم بڕیارە دوای ئەوەهات كەلەماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا لەسەروبەندی تۆپبارانەكانی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بۆسەر یەكتر  لەچەند شاریكی ئەڵمانیا لەلایەن رەوەندی عەرەبی وئیسلامی گردبونەوە و ڕێپێوان سازكراو تیایدا ئاڵای بزوتنەوەی حەماسیان بەرزكردەوە.

دیمەنی بەرزكردنەوەی ئاڵای ئەو ڕێكخراوە لەناو خاكی ئەڵمانیا بوە جێی نیگەرانی نێوەندی سیاسی ئەڵمانیا بەتایبەتی پارتەكانی ناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، پارتی دیموكراتی كریستیان وپاری كۆمەڵەتی كریستیان پارتی سۆسیالدیموكرات، چونكە بەپێی بڕگەی86 ی دەستوری ئەو وڵاتە نابێت ئاڵای هیچ گروپ ورێكخراوێك بەرزبكرێتەوە كە ناوی لە لیستی تیرۆری یەكێتی ئەوروپادا هەبێت، ئەوكەیسە بەهۆی ناڕونی لە بڕگەكەی ناو دەستور ماوەیەك بوو جۆرە مشتومرێكی لەنیوا پارتەسیاسیەكان دروستكردبوو.

 هەر بۆیە، كریستین لامبەرش وەزیری دادی ئەڵمانیا بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو كەیسە دەكرد بەڵام، كاتێك بووبە بڕیاری پارتەكانی ناو هاوپەیمانێتی حكومەت وەزیریش دەستخۆشی لێكردن و پشتیوانییە دەستورییەكەی بۆ دوپات كردنەوە.

شایانی باسە هەردوو رێكخراوی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستنی و بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین ناویان لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستەكانی یەكێتی ئەوروپادا هەیە و لەناوڕەوەندی عەرەبیدا لەناو ئەڵمانیا هەوادار و پشتیوانیان هەیە.

PUKmedia بورهان ئەمین-ئەڵمانیا

سەرچاوە.. Welt am Sontag

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket