ژمارەی ئێزدییەكانی ژێر دەستی داعش ئاشكرا دەكرێت
جینۆساید 07:52 PM - 2021-06-20.
دوای سێ مانگ لە دەرچوونی یاسایەكی تایبەت بە رزگاربوانی ئێزدی ژێر دەستی داعش، ئەمڕۆ یاساكە چووە بواری جێبەجێكرد، لێپرسراوێكی ئەو پێكهاتەیەش دوا ئاماری رزگاربوانی ئێزیدیەكانی ژێردەستی داعش ئاشكرا دەكات.
خەیری بۆزانی بەرێوەبەری كاروباری ئێزیدیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لەمیانەی بەرێوەچوونی كۆنفرانسێك كە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەئامادەبوون لایەنی پەیوەندار بەڕێوەچوو بە PUKmediaی راگەیاند: یاسای رزگاربوانی كچان و ژنانی ئێزدی كاراكراو لەكاتی ئێستا چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی: بەهۆی ئەو كارەساتەی لە دەستی داعش بەسەر ئێزدیەكان هاتووە، لەمانگی چواری ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تایبەتی بە رزگاربوانی ئێزیدیەكان دەركرد، دەرچونی یاسایەكی لەو جۆرە بەكارێكی باشی دەزانینو لەكاتی جێبەجێكردنی دەتوانێ بەشیك لە ئێشوئازارەكانی ئێزدییەكان كەمبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی ئەو یاسایە پێویستە قەرەبوی ماددی و مەعنەوی رزگاربوان بكرێنەوەو لەرووی تەندروستیو پەروەردە گرنگی زیاتریان پێبدرێ، هاوكات كاربۆ رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان بكرێت.
خەیری بۆزانی روونیشیكردەوە: بەشەێكی تری یاساكە تیشك دەخاتەسەر چڕبكرێتەوەی هەوڵەكان لە پێناوبۆ دۆزینەوەی ئەو ژنان و كچانەی تاكو ئێستا بێ سەروشوێنن.
پێشیوابوو:بۆسەركەوتنی هەوڵەكان و بۆجێبەجێكردنی ئەو یاسایە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی ئێزیدیەكان لەوەزارەی ئەوقاف و بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری رزگاربوان عیراق بكرێت، كەبۆ جێبەجێكردنی یاساكە پێكهێندراوە.
لێپرسراوەكەی كاروباری ئێزیدی ئەوەشی خستەروو: نابێت رەوشی ئێستا شەنگال و ناوچە ئێزدی نیشینەكان بكرێتە بیانو بۆ جێبەجێنەكردنی هەنگاوەكانی ئەو یاسایە.
دواجار بۆزانی دوا ئاماری ئەو كەسانەی ئاشكراكرد كە لە ئەنجامی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ئێزیدییەكانی ئەنجامیدا و رایگەیاند: تا ئێستا ژمارەی رزگاربوانی ئێزدیەكانی ژێر دەستی داعش گەیشتۆتە 3هەزارو 545 كەس، ئەوانەشی تا ئێستا بێسەروشوێنن ژمارەیان دەگاتە دووهەزارو 768 كەس.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28