riklam

له‌دانوستانی نێوان به‌ریتانیا و ئێراندا عیراق ئاماده‌یی به‌هێزی هه‌یه‌

عیراق 06:59 PM - 2021-06-20
.

.

دانوستانه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و ئێران له‌به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی روونیكرده‌وه‌ كه‌ تاران بێ هیچ مه‌رج و كۆتێك پێداگری له‌ دانوستانه‌كان ده‌كات و سووره‌ له‌سه‌ری.

رۆژی هه‌ینی رابردوو 18ی حوزه‌یرانی 2021، كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران،  ئیبراهیم ره‌ئیسی پێش سه‌رجه‌م ركابه‌ره‌كانی كه‌وتووه‌و زیاتر له‌ 17 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، ئه‌حمه‌د خدر، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران جێی بایه‌خپێدانی وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانیی بوو، ئاماژه‌شیدا كه‌ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی نوێ نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ باڵی عه‌لی خامئه‌نی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی ره‌ئیسی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وا له‌ ئێران ده‌كات كه‌  شێلگیرانه‌ترو سوورتر بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانوستانه‌كان به‌بێ مه‌رج و كۆتی پێشوه‌خته‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ره‌نگه‌ گۆڕانكاری نوێ و شێوازی فشارو میانڕه‌وی له‌هه‌ڵوێستی نوێی ئێراندا بێته‌كایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا دانوستانه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و ئێران له‌به‌غدا بۆ پێشخستنی ئه‌م ئاراسته‌یه‌یه‌و ئه‌م بۆچوونانه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستكه‌وتی زیاتر و گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنێت و به‌بێ قه‌یدو مه‌رج بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دانوستانه‌كان ژماره‌یه‌ك پرسی تر له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی نه‌كردنی ته‌هران له‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی كه‌ وڵاتانی رۆژئاواو به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌ ئامانج، ئاماژه‌شیدا كه‌ عیراق له‌م دانوستانانه‌دا ئاماده‌یی به‌هێزی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌خاڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر داده‌نرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket