riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 25 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 06:45 PM - 2021-06-20
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌ۆ 20-6-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زارو 160 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 989 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 25 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1287هه‌زارو 465 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1200 هه‌زارو 103 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.2%، هه‌روه‌ها 16 هه‌زارو 885 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia

457575757.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket