riklam

كۆمیسیۆن: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ته‌واوده‌بێت

عیراق 06:31 PM - 2021-06-20
.

.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ تا له‌ ڕۆژی 10-10-2021، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.

نبراس ئه‌بو سوده‌ یاریده‌ده‌ری وته‌بێژیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوی كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ و داد،  دواتر په‌سه‌ندیان ده‌كه‌ن هه‌ر كاندیدێكیش بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی له‌سه‌ر ده‌رچوو ده‌توانێت تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بدات و ئه‌سۆپاكی خۆیی بكات .

وابڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 10-10 ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket