riklam

توێژەرێك: لەعیراق توشبوون بەكەڕووی سەوز رونادات

عیراق 06:13 PM - 2021-06-20
.

.

توێژەرێكی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسە ژینگەییەكان جیاوازییەكانی نێوان كەڕووی سەوزو كەڕووی رەش دەخاتەڕوو و بەدووریشی دەزانێت توشبوون بەكەڕووی سەوز لەعیراق رووبدات.

لەو بارەیەوە، د.حەیدەر موعتەز موحی، توێژەر لەبواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسە ژینگەییەكان، لە لێدوانێكی تایبەتدا لەگەڵ PUKmedia رایگەیاند: یەكەمین توشبوون بەكەڕووی سەوز لەوڵاتی هیندستان تۆماركرا كە پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبوو.

راشیگەیاند: كەسەكە لەكاتی توشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی خوێنبەربوون دەبێت و تای لێدێت، پاشان دەركەوت كە تووشی كەڕووی سەوز بووە، ئاماژەشیدا كە توشبوونی سییەكانی مرۆڤ بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێژەی لە 90%، ئەگەری ئەوە زۆرە كە ئەو كەسانە تووشی كەڕووی سەوز ببن، هاوكات ئەوەشی روونكردەوە، ئەم پەتایە تووشی كۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت و راستەوخۆ كاردەكاتە سەر سییەكان و گیرفانەكانی لووت و دەبنەهۆی خوێنبەربوون.

موحی جەختیشی كردەوە: كەڕووی سەوز جیاوازە لە كەڕووی رەش، بۆیە پێویستە توێژینەوەی زیاتریان لەسەر بكرێت و نیشانەو لێكەوتەكانیان دەستنیشان بكرێت، بڕواشی وایە كە توشبوون بەكەڕووی سەوز لەعیراق روونادات، چونكە توشبوون بەم پەتایە لەو جێگایانەدا روودەدەن كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەچڕی تێیاندا بڵاودەبێتەوە لەنموونەی وەك وڵاتی هیندستان.

دوێنی رۆژی شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵ رایگەیاند كە هیچ مەترسییەك لەسەر كەڕووی رەش و كەڕووی سەوز لەئارادا نییە، چوار جۆر لەو كەڕووانەشی ئاشكراكرد كە تووشی مرۆڤ دەبن.

پێشتریش، ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بە ئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی راگەیاندبوو كە ڤایرۆسی كەڕووەكان لەمرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر ناگوێزرێتەوەو هیچ مەترسییەكیشی نییە، روونیشی كردەوە كە كەڕووی رەش لەهیندستانەوە بۆ عیراق نەگوێزراوەتەوە، بەڵكو هەمان فاكتەرەكانی دەركەوتنی ئەم پەتایە لەعیراقیش هەیە، وەك هۆكارەكانی خۆڵ و پیسبوون، هەروەها لاوازی بەرگری لەش فاكتەرێكی ترە بۆ توشبوون بەم پەتایە، وەك ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، بەتایبەتیش ئەوانەی كە پێشتر تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

راشیگەیاند: كەڕووی سەوز بەهەمان شێوەی كەڕووی رەش، ئەگەری روودانی لەهەر وڵاتێكدا هەیەو ئەو رەنگانەشی كە ئەم كەڕووانەی پێدەناسرێتەوە، ئەو ڕەنگانەیە كە ڤایرۆسەكە هەڵیگرتووە، رەش و سەوزو زەردو سپییان هەیەو هەمووشیان لەیەك خێزانن.

جەختیشی كردەوە كە ڤایرۆسی ئەم كەڕووانە لەڕێگەی خۆڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، لەو كاتانەشی كە بەرگری لەشی مرۆڤ لاواز دەبن، ئەم ڤایرۆسانە چالاكتر دەبن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket