riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنرێت

عیراق 05:26 PM - 2021-06-20
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ی حوزه‌یرانی 2021، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیپ پیته‌رسن، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندوقی دانیشتووان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان كرا، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان و گرنگی په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌پێدانی دانیشتووان.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وڵات رووبه‌ڕووی كێشه‌ی تیرۆر و ده‌رئه‌نجامه‌كانی قه‌یرانی ئاواره‌بوونی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دانیشتووان بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ پشتیوانی و هاوكاری پێویست بۆ ئاواره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌بوون، ھه‌روه‌ھا دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆیان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌گرنگی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی دانیشتووان كرد به‌ ئامانجی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتووان، به‌تایبه‌تی گه‌نجان كه‌ گه‌وره‌ترین رێژه‌ی دانیشتووان پێكدێنن، ھه‌روه‌ھا نوێنه‌رایه‌تی هێزی كاری گرنگ ده‌كه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ سوودیان لێوه‌رگێرێت و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت تاوه‌كو له‌ بازاڕی كاردا یه‌كبخرێن، هاوكات ئاماژه‌ی كرد به‌ پێویستی پشتیوانیكردن له‌ ژنان و كۆتایی ھێنان به‌و توندوتیژییه‌یی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت و زامنكردنی ته‌واوی مافه‌كانیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket