riklam

كه‌ركوك.. به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ به‌رهه‌می گه‌نم که‌میكردووه‌

ئابوری 05:10 PM - 2021-06-20
.

.

پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیارانی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن سایلۆكانی كه‌ركوكه‌وه‌ كه‌ژماره‌یان سێ سایلۆیه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و تائێستا زیاتر له‌140 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌جوتیارانی پارێزگای كه‌ركوك وه‌رگیراون. له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سایلۆكانی كه‌ركوك كه‌سێ سایلۆن به‌باشی ده‌روات به‌ڵام كه‌مبارانی وایكردوه‌ جوتیارانی ناوچه‌كانی باكوری كه‌ركوك هیچ گه‌نمێكیان نییه‌ راده‌ستی سایلۆكه‌یانی بكه‌ن.

 وتیشی: ئه‌و به‌روبومه‌ی هه‌یه‌ هی جوتیارانی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوكه‌ و به‌زۆری جوتیارانی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی تری باشوری كه‌ركوك به‌روبومه‌كه‌یان راده‌ستی سایلۆكانی كه‌ركوك كردوه‌.ئاشكراشیكرد پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌كۆتایی مانگی ئایاره‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و تائێستا زیاتر له‌140 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌لایه‌ن سێ سایلۆكه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

راشیگه‌یاند: به‌راورد به‌ساڵی پار رێژه‌یه‌كی كه‌می گه‌نم وه‌رگیراوه‌ و داخڵ به‌گه‌نجینه‌كانی سایلۆكانی كه‌ركوك كراون .له‌باره‌ی رێژه‌ی ئه‌و داهاته‌ی ئه‌مساڵ ده‌بێت ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی شه‌ره‌ف  ئه‌حمه‌د  ئه‌ندازیار له‌سایلۆی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵی پار جوتیارانی كه‌ركوك 460 هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆكانی حكومه‌تی عیراق كردوه‌ له‌كه‌ركوك به‌ڵام ئه‌مساڵ چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌و به‌روبومه‌ بۆ له‌50% دابه‌زین به‌خۆوه‌ بینێت و به‌وه‌ش توانای پارێزگاكه‌ بۆ دابینكردنی ئاردی مانگانه‌ بۆ هاوڵاتیان  ئه‌گه‌ری كه‌بونه‌وه‌ی هه‌یه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌مانگانه‌ كه‌ركوك پێویستی به‌19هه‌زار ته‌ن گه‌نم هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ی پێ پر بكرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌روبومی گه‌نمی كه‌ركوك كه‌م بكات كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دابینكردنی مانگانه‌ی ئاردی هاوڵاتیانیش ده‌بێت.

وتیشی: ساڵانی رابردوو بۆ پركردنه‌وه‌ی پێویستی مانگانه‌ی ئاردی هاووڵاتیان گه‌نم له‌سایلۆی كه‌ركوكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیش ده‌كران به‌ڵام پێ ناچێت ئه‌مساڵ پێداویستی كه‌ركوك خۆشی پێ پر بكرێته‌وه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د /كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket