riklam

كۆرۆنا هندیه‌كه‌ دڵه‌ڕ‌اوكێی لای ئه‌وروپییه‌كان دروستكردوه‌

جیهان 11:55 AM - 2021-06-20
.

.

له‌دوای كپبونه‌وه‌ی ته‌وژمی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا باس له‌ هاتنی ته‌وژمی چواره‌م ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش ڤایرۆسی جۆری "ده‌لتا" كه‌به‌هندیه‌كه‌ ناسراوه‌و خه‌ڵكیكی زۆری كوشتوه‌و ئێستا له‌هندستانه‌وه‌ی له‌ڕ‌ێی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌وروپا.

به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی باشتر خۆیان نه‌پارێزن چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ئه‌ڵمانیا بڵاوده‌بێته‌وه‌و ته‌وژمی چواره‌م ڕ‌وده‌دات، به‌تایبه‌تیش وه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌مه‌یان هه‌شت كه‌ڕ‌ه‌ت خێراتره‌ بۆ  بڵاوبوه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ له‌یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر.

هه‌ر بۆیه‌ دوێنی هه‌ریه‌ك له‌ "ئه‌نجیلا مێركل"" ئیمانوئێل ماكرۆن"ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری ئه‌وه‌یان دا كه‌ هانده‌رانی یاریه‌كانی كاسی ئه‌وروپی  وریاتر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن وخۆیان بپارێزن ، مێركل وتیشی: هێشتا كۆرۆنا بنبڕ‌ نه‌بووه‌ كه‌چی له‌ تیڤیه‌كان جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌هانده‌رانی یاره‌یه‌كان ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مه‌ترسی و جێی نیگه‌رانیمانه‌.


PUKmedia بورهان ئه‌مین.. ئه‌ڵمانیا

1.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket