riklam

عیراق.. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناوی كاندیدەكان پەسەند دەكات

عیراق 10:32 AM - 2021-06-20
.

.

ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: لەوانەیە ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق پەسەند بكرێت.

لەوبارەیەوە حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی كە هەندێك لایەن درەنگ ناوی كاندیدەكانی خۆیان بۆ كۆمسیۆن ناردووە، پەسەندكردنی ناوەكان دواكەوتووە و بە پێی یاسای هەڵبژاردن دەبێت ناوی كاندیدەكان بنێردرێت بۆ پەسەند كردن، بەڵام چونكە هەندێك لایەن درەنگ ناویان ناردووە، پەسەندكردنی ناوەكان دواكەوتووە.

وتیشی: پێدەچێت لەم هەفتەیەدا كۆمسیۆن ناوەكان یەكلا بكاتەوە و كاندیدەكان پەسەند بكات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket