riklam

ئێران.. ڕه‌ئیسی نزیكه‌ی 63% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌

جیهان 09:44 AM - 2021-06-20
.

.

 ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ 48.8% بووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ زیاتر له‌ 51% خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان نه‌كردووه‌.

 به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ كۆی 59 ملیۆن و 310 هه‌زار و 307 كه‌س كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، 28 ملیۆن و 933 هه‌زار و 4 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌ زیاتر له‌ 51% ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مافی ده‌نگدانیان بووه‌، ده‌نگیان نه‌داوه‌.

ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند: كه‌ سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به‌ 17 ملیۆن و 926 هه‌زار و 345 ده‌نگ بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران.

به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران سه‌ید ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی نزیكه‌ی 63% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket