riklam

وارماوە .. ئێوارەیەكی هونەری بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 12:04 AM - 2021-06-20
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ  شەممە  لەناحیەی وارماوای سەربەقەزای شارەزوور   بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاوڵاتیان  و ڕۆشنبیران و هونەر دۆستان  كۆنسێرتی گۆرانی و كۆڕی شیعری و پێشانگای كاری دەستی بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری شارەزوور و فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا،  هەستان بە ئەنجامدانی  كۆنسێرتێكی گۆرانی  و كۆڕی شیعری و پێشانگەی كاری دەستی، بە ئامادەبوونی هونەرمەند لوقمان سەلیم و شاعیری لاو   ئەكرەم هەواس و خانمانی دەست ڕەنگینی شارەزوور.

ئاكۆ عەبدوڵا بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕۆشنبیری هونەری وارماوە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:-  ئەو چالاكییانەی  ئەمڕۆ ئەنجام دران،  بریتین لە كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەند لوقمان سەلیم وە كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر  ئەكرەم هەواس وە پیشاندان و نمایش كردنی  كاری دەستی خانمانی قەزای شارەزوور ،كە لە گروپێك خانم پێك دێن  ژمارەیان 9  كچ وژن پێك دێت. 

وتیشی: لەم چالاكییەوە دەمانەوێت ئاشت بوونەوەیەكی هونەری و ڕۆشنبیری دەست پێ بكەینەوە، بە چالاكی و كۆڕە شیعرییەكانمان كەماوەی زیاتر لەساڵێكە بە بۆنەی نەخۆشی كۆرۆناوە وەستێنراوە لەفەرمانگەكەمان، ئەمەش وایكردووە نەتوانیین هیچ جۆرە چالاكییەكی هونەری ئەنجام بدەین. 

ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت هاوكارمان بن هەموو لایەك بۆ ئەوەی ئیشی  جوان و كاری باش لەداهاتوو  ئەنجام بدەین.


PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket