riklam

روانگه‌ و نه‌یارانی له‌ كۆڕێكدا

ئەدەب وهونەر 09:58 PM - 2021-06-19
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-6-2021، له‌ هۆڵی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ریی چاودێر، بنكه‌ی روناكبیریی گه‌لاوێژ، كۆڕێكی به‌ ناونیشانی (روانگه‌ و نه‌یارانی) بۆ نوسه‌ر و روناكبیر فوئاد مه‌جید میسری ساز كرد.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بوون و له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌گه‌ڵ نوسه‌ر فوئاد مه‌جید میسری چه‌ند بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی و مێژووی روانگه‌ باسی له‌سه‌ركرا.

 دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنانی بنكه‌ی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌ نوسه‌ر و روناكبیر فوئاد مه‌جید میسری كرا.

فوئاد مه‌جید میسری له‌ ساڵی 1945 له‌ سلێمانی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له‌ دایكبووه‌.

*خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌ سلێمانی ته‌واو كردووه‌.
*له‌ساڵی 1972 ه‌وه‌، ده‌ستی كردووه‌ به‌ نووسین و به‌ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌ستیپێكردووه‌.
*یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌رانه‌ی زۆرترین بابه‌تی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ئه‌ده‌بیاتی (روانگه‌) نوسیوه‌و له‌ بڵاوكراوه‌كانی (هاوكاری، رۆشنبیری نوێ‌، رۆژی كوردستان، بیری نوێ‌، ژین) دا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket