riklam

ئیبراھیم ره‌ئیسی داوا له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات سه‌ردانی تاران بكات

عیراق 09:18 PM - 2021-06-19
.

.

ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ھه‌ڵبژێردراوی ئێران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگھێشتی تاران ده‌كات.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی، له‌ ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كردووه‌ و جه‌ختیشی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و زیادكردنی ھه‌ماھه‌نگییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی نێوان عیراق و ئێران كردووه‌ته‌وه‌ ، له‌ بواره‌كانی ئابوری و ئه‌منی و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر.

لای خۆشیه‌وه‌ ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ھه‌ڵبژێردراوی ئێران، سوربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق پیشانداوه‌ و مسته‌فا كازمیشی بانگھێشت كردووه‌، تاكو له‌ نزیكترین كاتدا سه‌ردانی تاران بكات.

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket