riklam

گۆڕانكاری له‌ مه‌رجه‌كانی ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلدا ده‌كرێت

ئابوری 07:17 PM - 2021-06-19
.

.

له‌مه‌ودوا ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراقی ده‌بێت، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش ڕایگه‌یاند ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ھاورده‌كراون به‌ پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی عیراقین.

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ھاورده‌ ده‌كرێن به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراق بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیه‌تی ھاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ركراوه‌ و بڕیاره‌كه‌ش كاراكراوه‌، به‌ڵام به‌ھۆی پێدانی ده‌رفه‌ت به‌ ھاورده‌كاران بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان، له‌ ڕووی یاسایی و داراییه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ دواخراوه‌.

وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی فه‌راھه‌مكردنی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ھاورده‌ ده‌كرێن، ده‌بێت به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراق بن، چونكه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ھاورده‌كراون به‌ پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی عیراقین، له‌به‌رئه‌وه‌ دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ڕێگه‌ نادرێت جگه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی عیراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاورده‌ بكرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket