riklam

نانی پیرۆز له‌ فێستیڤاڵی زاگڕێب داكس نمایش ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 06:52 PM - 2021-06-19
.

.

فیلمی دیكۆمێنتی "نانی پیرۆز" له‌ ده‌رهێنانی خوالێخۆشبوو "ره‌حیم زه‌بیحی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی"، له‌ به‌شی پێشبڕكێی
سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب
داكس" له‌ وڵاتی كڕۆواسیا نمایش ده‌كرێت.

به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" Holy Bread دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كۆچكردووی
كورد "ره‌حیم زه‌بیحی"، له‌ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "تووره‌ج
ئه‌سڵانی" و به‌رهه‌می كۆمپانیای سینه‌مایی "ماد موڤی" MAAD Movie؛ له‌
نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ سینه‌مای ئێران، له‌
به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی
فیلمی "زاگڕێب داكس" ZagrebDox له‌ وڵاتی كڕۆواسیا نمایش ده‌كرێت و بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی فێستیڤاڵ، له‌گه‌ڵ 17 به‌ڵگه‌فیلمی دیكه‌ له‌ وڵاتانی
پۆڵه‌ندا، ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، پورتوگاڵ، به‌لژیكا، دانیماڕك،
فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڕژه‌نتین، سویسڕا، جۆڕجیا، ئۆكڕاینا، لیتوانی، شیلی،
هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، كۆماری چیك، نیجریا و ئیسلۆڤاكیا ڕكابه‌ری ده‌كات.

بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دیكۆمێنتارییه‌، له‌ ئه‌ستۆی كۆمپانیای
"تسویر گستر الهه‌ پارسی" (ئێلی ئیمه‌یج) Eli Image به‌ به‌رپرسیارییه‌تی
خاتوو "ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت"ـه‌.

ئه‌ندامانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب داكس" بریتین له‌: "ڕاجكۆ گڕلیچ" Rajko Grlić
نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ وڵاتی كڕۆواسیا، "ئیلیا پۆڤۆلۆتسكێی"
Ilya Povolotskiy ده‌رهێنه‌ر، مونتێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیكلام له‌ وڵاتی ڕووسیا
و "وێسنا بیلجان پۆشیچ" Vesna Biljan Pušić نووسه‌ر و مۆنتێر له‌ وڵاتی
كڕۆواسیا.

حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی "زاگڕێب داكس" به‌ نمایشی
به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جیهان له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێشبڕكێی
نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه‌: "شه‌وی نووسه‌ر ـ
"ڕاجكۆ گڕلیچ"، نمایشی "تایبه‌تی زاگڕێب داكس"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و
هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه‌ له‌ ڕۆژانی 13 تا 20ی جوونی 2021 له‌ شاری زاگڕێب-ی پایته‌ختی وڵاتی كرواتیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket