riklam

واشنتۆن مووشه‌كی پاتریۆت له‌چه‌ند وڵاتێك ده‌كشێنێته‌وه‌

جیهان 05:51 PM - 2021-06-19
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڕیارێكی ئیداره‌ی جۆبایدنی ئاشكراكرد له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی 8 سیستمی مووشه‌كی پاتریۆت له‌ژماره‌یه‌ك وڵات له‌نێویاندا عیراق.

لێپرسراوانی ئه‌مریكا به‌رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگه‌یاند، كه‌ ئیداره‌ی بایدن ژماره‌ی سیستمه‌ دژه‌ مووشه‌كانی ئه‌مریكای له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كجار كه‌مكردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چین و روسیا چڕكردۆته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به‌نیازه‌ نزیكه‌ی 8 سیستمی مووشه‌كی پاتریۆت له‌ژماره‌یه‌ك وڵات بكشێنێته‌وه‌، له‌نێویاندا عیراق و كوه‌یت و ئۆردن و سعودیه‌ و كشانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری (Thaad) له‌سعودیه‌، هه‌روه‌ها به‌رگری ئه‌مریكا به‌نیازه‌ ئه‌و پۆله‌ فڕۆكانه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه‌ كه‌میانبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریكا كه‌ له‌و یه‌كانه‌ كارده‌كه‌ن یاخود هاوكاری سیستمه‌ دژه‌ مووشه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن جارێكی تر بڵاوه‌یان پێده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سوپای ئه‌مریكا پلان بۆ ئه‌وه‌ داده‌ڕێژێت كه‌ له‌هاوینی داهاتوودا، ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه‌، پایزی ساڵی رابردووش، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌عیراق بۆ 2500 سه‌رباز كه‌مكرده‌وه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌توانن دڵنیایی بۆ وڵات مسۆگه‌ر بكه‌ن.


PUKmedia  به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket