سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی ده‌كات
عیراق 05:38 PM - 2021-06-19.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2021، پیرۆزبایی له ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
فه‌خامه‌تی د. ئیبراهیم ره‌ئیسی
سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێراوی كۆماری ئیسلامی ئێران
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم سه‌ركه‌وتووبن له‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانتان له خزمه‌تكردنی گه‌لی ئێرانی دۆست و هه‌میشه‌ش له پێشكه‌وتن و ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندندابن.
ئێمه له عیراق چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی باش و تۆكمه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و وڵاتی ئێران‌دا هه‌بێت كه چه‌نده‌ها رایه‌ڵه‌ی شارستانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی مێژوویی به‌یه‌كه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێكی باڵای هه‌بووه له یارمه‌تیدانی عیراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ھا ململانێ و ته‌نگژانه‌ش كه له ئارادان. له دوا دیداریشماندا له به‌غدا په‌رۆشی و گرنگیپێدانی به‌ڕێزتانم هه‌ستپێكرد له پاراستن و پته‌وكردنی ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتی عیراق و ئێران‌دا هه‌ن.
ناوچه‌كه‌مان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م دۆخه‌ش پێویسته به دانایی و ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، پێویستی به‌وه‌یه زمانی گفتوگۆ و دانوستان و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان سیمای سه‌ره‌كی و دروشم و سه‌رمه‌شق بن، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشی و گرنگییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی و رایه‌ڵه پێكداچووه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ین و په‌ره‌یان پێبده‌ین، به‌و ئامانجه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه بپارێزین و رێز له سه‌روره‌ی وڵاته‌كانی بگرین.
سیمای پڕشنگداری نووسینه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌و هه‌وڵه و كۆششه ماندوونه‌ناسانه ده‌پێورێت كه له پێناو چاكه‌ی گشتی و مرۆڤدۆستیدا خراونه‌ته‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه ده‌كات كه ده‌فه‌رمێت: " كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ".
ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه به‌ڕێزتان زۆر به په‌رۆشن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژوه‌ندی و خێری و بێری گه‌لانی ناوچه‌كه‌شی تێدا بێت.
دووباره پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران، چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
په‌روه‌ردگار خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌ته‌كه‌یدا بڕێژێت، هه‌میشه ئومێدی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23