riklam

وشكه‌ ساڵی ئاسكه‌ كێوییه‌ك كوێرده‌كات

هەمەرەنگ 05:18 PM - 2021-06-19
.

.

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئاسكێكی كێوی له‌سنووره‌كه‌ به‌هۆی تینوێتییه‌وه‌ چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌.

عه‌مید شوان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 19-6-2021،  له‌ سه‌عات  10ی به‌یانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی دڵسۆزی گه‌رمیان به‌ ناوی رێكان ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ ئاسكێك له‌ گوندی "گۆتی گنور" په‌كی كه‌وتووه‌، وه‌ك پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان له‌ رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه‌ ئه‌و ئاسكه‌مان هێنا.

 وتیشی: سه‌ره‌تا ئاسكه‌كه‌ باش نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاومان پێدا وهه‌ندێ فریاگوزاری سه‌ره‌تاییمان بۆ كرد باردۆخی باشتر بوو.

هه‌روه‌ها  وتی: هه‌ربۆ رزگاركردنی ژیانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌ پزیشكی ڤێتێرنه‌ریمان ئاگاداركرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆ ئاسكه‌كه‌ پێیان راگه‌یاندنین كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌ به‌هۆی تینوێتی زۆره‌ چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌ .

عه‌مید شوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌می بودجه‌ی پێویست وه‌كو پۆلیسی دارستانی و ژینگه‌ی گه‌رمیان، له‌ئێستادا ناتوانین وه‌كو ساڵانی رابردو له‌ وه‌رزی هاویندا ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان دابین بكه‌ین، به‌سوپاسه‌وه‌ ساڵانی رابردو له‌لایه‌ن خاتوو "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌"، به‌ تایبه‌ت هاوكاری ده‌كراین،  ئه‌ویشت له‌ پێناو پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كانی سنووره‌كه‌، كه‌ خاتوو هێرۆ به‌رده‌وام له‌ خه‌می سروشت و ئاژه‌ڵه‌‌ كێوییه‌كانی سنووره‌كه‌دابوو، كه‌ چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌ڕێزیان ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان چاكده‌كرانه‌وه‌و سوته‌مه‌نی بۆ دابین ده‌كردین .

هه‌روه‌ها وتی: داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆو ده‌سته‌ی ژینگه‌و رێكخراوه‌كانی ژینگه‌ دۆستی ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هانای ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ كێوییانه‌وه‌ بێن ، چونكه‌ سروشتی جوانی كوردستان به‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌ جوانه‌و هه‌مان كات سامانێكی سروشتی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌و پێویسته‌ رێگه‌نه‌ده‌ین له‌ناو بچن.

PUKmedia زمناكۆی یه‌حیایی/ گه‌رمیان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket